له عێراق 10 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا و 429 كه‌سى تر تووشبوون

نه‌خۆشخانه‌ى كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق رایگه‌یاند: 429 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا تۆماركراون، 119 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 10 كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى ڤایرۆسى كۆرۆناى راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، “له ئه‌نجامى 10 هه‌زار و 495 پشكنین كه ئه‌نجامدراون، ده‌ركه‌وتووه 429 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون به‌مشێوه‌یه: 172 حاڵه‌ت له به‌غدا، شه‌ش حاڵه‌ت له نه‌جه‌ف، 22 حاڵه‌ت له به‌سره، 102 حاڵه‌ت له سلێمانى، دوو حاڵه‌ت له دهۆك، 11 حاڵه‌ت له كه‌ربه‌لا، چوار حاڵه‌ت له دیاله، 41 حاڵه‌ت له واست، چوار حاڵه‌ت له بابل، هه‌شت حاڵه‌ت له دیوانیه، 38 حاڵه‌ت میسان، 13 حاڵه‌ت له موسه‌ننا و شه‌ش حاڵه‌ت له نه‌ینه‌وا”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا له‌باره‌ى ئاماره‌كانى مردنه‌وه به ڤایرۆسى كۆرۆنا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “10 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌مشێوه‌یه: حه‌وت كه‌س له به‌غدا، كه‌سێك له سلێمانى، یه‌ك كه‌س له میسان و یه‌ك كه‌س له ئه‌نبار”.
له‌باره‌ى ئه‌و تووشبووانه‌ى كه چاكبوونه‌ته‌وه و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكرایكردووه، “199 كه‌س به‌ته‌واوه‌تى چاكبوونه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه، “72 كه‌س له به‌غدا، یه‌ك كه‌س له نه‌جه‌ف، 11 كه‌س له هه‌ولێر، 23 كه‌س به‌سره، پێنج كه‌س له دیاله، سێ كه‌س له دیوانیه، چوار كه‌س له واست”.
به‌گوێره‌ى ئاماره‌كان تا ئێستا له عێراق 6 هه‌زار و 868 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه 3 هه‌زار و 275 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، له ئێستادا 3 هه‌زار و 378 كه‌یسى چالاك له نه‌خۆشخانه‌كاندا بوونى هه‌یه، 43 كه‌س بارى ته‌ندروستى ناجێگیره و له به‌شى چاودێرى ورده، 215 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









