قەدەغەی هاتوچۆ لەهەرێمی کوردستان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

قهدهغهى هاتووچۆ له سلێمانى | فۆتۆ: ههوراز ئهحمهد / SNN
SNN-
پاشئەوەی شەوی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێم قەدەغەی هاتوچۆی بۆ ماوەی 6 رۆژ راگەیاند، ئەمڕۆ 1ی حوزەیران و کاتژمێر 6ی ئێوارە بڕیارەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
شەوی رابردوو وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان بە بهیانێكی رەسمیی قەدەغەیەکی دیکەی هاتوچۆی راگەیاند.
دهركردنی ئهو بڕیارهی وهزارهتی ناوخۆ دوای ئهوه دێت، دوێنێ یەکشەممە له پارێزگای سلێمانی 102 كهس تووشی كۆرۆنا بوون.
بەپێی بڕیارەکە، هاتوچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل بەشێوەیەکی تەواو لەناو پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان و گشت یەکە کارگێڕییەکان و شار و شارۆچکەکانیان لە کاژێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ 01-06-2020 تاوەکو کاتژمێر 12:00ی شەوی 06-06-2020 رادەگیرێت
لە خاڵێکی دیکەی بەیانەکەی وەزارەتی ناوخۆدا لەبارەی دەوامی فەرمانگەکان هاتووە، راگرتنی دەوامی فەرمی لە گشت فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو ماوەیە دەبێت کە لە بڕگەی 1ی سەرەوە دیاریکراوە، بەڵام بڕیارەکە وەزیرەکان و ستافی نووسینگەکانیان ناگرێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزهیران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








