
دراوى 100 دۆلارى ئهمریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN-
پاش ئەوەی بەهۆی بڕیارێکی بانکی ناوەندیی عێراقەوە بۆ فرۆشتنی ڕاستەوخۆی دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکاندا کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو مانگرتنیان ڕاگەیاند، کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو بڕیار بوو لە ڕۆژی چوارشەممەوە تاوەکو کاتێکی نادیار مانگرتن ڕابگەیەنن، بەڵام ئێوارەی دوێنێ لیژنەی هەماهەنگیی خۆپیشاندانەکانی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بەغدا و پارێزگاکانی عێراق لە ڕگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەڵوەشاندنەوەی مانگرتنەکە ڕادەگەیەنین تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر لە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ نووسینگەی سەرۆک وەزیران و ستافی بانکی ناوەندی عێراق.
بەپێی بڕیارەکەی بانکی ناوەندی تەنها حەوت کۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو ڕاسپێدراون بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران کە چواریان لە فڕۆکەخانەکانن، ئەمەش توڕەیی کۆمپانیاکانی دیکەی لێکەوتووەتەوە.
خاوەنی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو پێیان وایە دیاریکردنی ئەو کۆمپانیایانە قۆرخکاریی تێدایە، لەهەمان کاتدا بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلاری بەرامبەر بە دیناری عێراقی لێکەوتووەتەوە.
نوێنەری کۆمپانیاکانی دراو بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاندووە، بەهۆی مانگرتنی کۆمپانیاکانەوە نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخی یەک دۆلار بە هەزار و 600 دیناری عێراقی دەبێت.
بانكەكە هەروەها بڕیاریداوە رێوشوێنی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بگۆڕێت بەشێوەیەك گەشتیار دوای تەواوكردنی سەرجەم رێوشوێنەكانی گەشت لەناو فڕۆكەخانەكان دۆلاری پێدەدرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









