وردەكاری زیادكردنی مووچەی خانەنشینان بەگوێرەی ساڵانی خزمەت و بڕوانامەكانیان

خانەنشینی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا كە لیستی مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای خانەنشینانی عێراق بكرێت و لیستەكە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق بكرێت، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەخت لەوەدەكاتەوە كە دادگای فیدراڵی حكومەتی هەرێم پابەند كردووە بە هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان، SNNیش وردەكاری زیادكردنی مووچەكان بڵاودەكاتەوە.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم پشتبەستووە بە بەڕیاری دادگای فیدراڵی ساڵی 2022 كە حكومەتی هەرێمی پابەندكردووە بە جێبەجێكردنی یاسای نوێی خزمەتی خانەنشنیانی هەرێم هاوشێوەی خانەنشینانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندی دراوە كە لیستی مووچەی خانەنشینانی هەرێم بە گوێرەی لیستی خانەنشینانی عێراق ئامادە بكرێت و لیستەكەش ڕەوانەی بەغدا بكەن، ئەگەر ئەم هاوتاكردنە جێبەجێبكرێت ئەوا بڕی زیاتر لە 50 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بۆ خانەنشینانی هەرێم زیاددەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەگوێرەی ئەو لیستە نوێیەی كە بۆ مووچەی خانەنشینان ئامادەكراوە مووچەكانیان بەم جۆرەی لێدێت، ئەو خانەنشینانەی لە دوای ساڵی 2014 ەوە خانەنشین بوون، ساڵانی خزمەت و بڕوانامەیان بۆ ئەژمار دەكرێت و خانەنشینێكیش مووچەكەی لەیەك ملیۆن كەمتربێت 100 هەزار دیناریشی مانگانە بۆ خەرج دەكرێت، ئەوانەی پێش ساڵی 2014خانەنشین بوون و ئێستا لە ژیاندان مووچەكەیان دەكرێتە 500هەزار و مانگانە100هەزار دیناریان بۆ خەرج دەكرێت واتە بەكۆی گشتی 600 هەزار دینار وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوخانەنشیانەی لەژیان نەماون و یەك وارسیان هەیە ئێستا مووچەكانیان 220 هەزار دینارە، ئەوا مووچەكانیان دەبێت 320 هەزار لەگەڵ 100 هەزاری دەرماڵە بەكۆی گشتی دەبێتە 420 هەزار دینار، ئەگەر خانەنشین دوو وارسی هەبێت مووچەكەی لە 220 هەزارەوە دەبێت 460 هەزار دینار و ئەو خانەنشینانەشی سێ وارسیان هەیە مووچەكانیان لە 220 هەزارەوە دەبێت 600 هەزار دینار بەكۆی گشتی و دەرماڵەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









