
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی زیاتر لە 421 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، وابڕیارە كە لە سبەی چوار شەممەوە دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچە و تاوەکو ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەروو، دوای گەیشتنی پارەی پێویست لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق كە بڕەكەی زیاتر لە 421 ملیار دینار بوو بۆ مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی شارستانی هەرێم، لە سبەینێوە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان لەماوەی دوو ڕۆژدا دابەشدەكرێت واتە لە چوارشەممە و پێنجشەممە مووچەی سەرجەم سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانە دابەشدەكرێت كە مووچەیان وەرنەگرتووە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەرێكی زۆر هەیە لە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكان بنێرێت ئەگەر وردبینی لە لیستەكانیان تەواوبكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









