سلێمانی لە پێشەنگی پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستانە لە دابەشكردن و وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاوكراونەتەوە، لەماوەی هەفتەیەكدا پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق و پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان لە پلەی یەكەم دێت لە دابەشكردن و وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان لەلایەن هاووڵاتیانەوە.
بەگوێرەی ئەو ئامارەی كە لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاوكراوەتەوە و وێنەیەكیان بۆ SNNناردووە ئەوەخراوەتەڕوو، لە ماوەی هەفتەیەكدا و لە رۆژی 29/6/2024 تا بەرواری 4/7/2024 لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق 32 هەزار و 213 كارتی دەنگدان دابەشكراون لەو ژمارەیەش زۆرترین كارت لە سلێمانی دابەشكراوە كە دەگاتە 96 هەزار و 99 كارتی دەنگدان.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك، لە ماوەی هەفتەیەكدا 19 هەزار و 197 كارتی دەنگدان دابەشكراون، لەو ژمارەیەش زۆرترین كارت لە سلێمانی دابەشكراوە كە دەگاتە 96 هەزار و 99 كارتی دەنگدان و لە هەولێر لەماوەی ئەو هەفتەیەدا پێنج هەزار و 967 كارتی تێدا دابەشكراوە و پارێزگای دهۆكیش سێ هەزار و 531 كارتی تێدا دابەشكراوە و پارێزگای كەركوكیش كەمترین كارتی تێدا دابەشكراوە كە 63 كارتی دەنگدانە.
بەگوێرەی پێنجەم مەرسومی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڕیارە ڕۆژی 20/10/2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، بۆ ئەومەبەستەش هەرێمی كوردستان كراوە بە چوار بازنەی هەڵبژاردن كە بریتن لە بازنەكانی هەولێر سلێمانی دهۆك و هەڵەبجە، هاوكات لە ناوچە جێناكۆكەكانیش 23 ناوەندی دەنگدا دەكرێنەوە بۆ ئەو كەسانەی كە لەو شوێنانە لە ئەركدان و نیشتەجێی هەرێمی كوردستانن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









