پۆلیسی كارەبا گرفتی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا دروستكرد

لۆگۆی وەزارەتی کارەبا
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕی زیاد لە 421 ملیار دیناری خستە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی شەش، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم لە بڵاوكردنەوەی لیستی مووچە، وادەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی كارەبای دیارینەكردبوو، پەرلەمانتارێكیش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بڵاوكراوەیەكدا كە وێنەیەكی لای SNNە ئەوەی خستووەتەڕوو هۆكاری نەناردنی مووچەی وەزارەتی كارەبا بەهۆی پۆلیسی كارەبایە، چونكە دوو هەزار و 460 ناو لەلیستی وەزارەتی كارەبا زیادەیە لەنێوان فەرمانگەی بودجە و فەرمانگەی ژمێریاری بۆ موچە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕی ئەو پارەیەی كە لە نێوان ئەو دوو فەرمانگەیە بە زیادە نوسراوە بریتیە لە بڕی دوو ملیار 866 ملیۆن دینار، هۆكارەكەشی پۆلیسی كارەبایە كەلەسەر وەزارەتی ناوخۆن و ناویشیان لەسەر وەزارەتی كارەبا هەیە لە مانگی 10ی ساڵی 2023 ەوە داواكراوە ئەم كێشە چارەسەر بكرێت.
ئەوەش لەكاتێكدا كە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی بلاوكردەوە و بڕیارە لە سبەی و دوو سبەی مووچەی مانگی شەشی وەزارت و دەستەكان دابەشبكرێت جگە لە وەزارەتی كارەبا و سەرۆكایەتی پەرلەمان.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









