
پارەی عێراقی
SNN
لەدوای ئەوەی وەزارەتی دارایی بەغدا دوێنێ سێشەممە تەمویلی چەند وەزارەتێکی هەرێمی رەوانەی هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی کرد، ئەمڕۆ چەند وەزارەتێک مووچەی مانگی شەش وەردەگرن.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی تەمموز، هەریەکە لە وەزارەتەکانی تەندروستیی و کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و وەزارەتی ناوخۆ و رەگەزنامە و دەستەی دەستپاکی و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی ژینگە و دەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و دیوانی چاودێری دارایی لەگەڵ مافی مرۆڤ، مووچەی مانگی شەش وەردەگرن.
دابەشکردنی مووچەش دوای ئەوە دێت، دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابوری عێراق بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتیی دارایی هەرێم و لیستی مووچە راگەیەنرا.
هاوکات، لە لیستی مووچەدا چەند وەزارەتێکی تێدا نەبووە ئەوانیش وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێم، هۆکارەکەشی بۆ نەهاتنی پارەکانیان لەلایەن بەغداوە گەڕاندووەتەوە، لەوبارەیەوە وەزارەتی کارەبا روونکردنەوەی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، ئەو تێبینیانەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لەسەر لیستەکەیانی هەبووە چارەسەر بووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، سێ مانگە هێزە ئەمنییەکانی هەرێم تەنها یەک مووچەیان وەرگرتووە و هاوشێوەی مانگی پێنج بۆ مانگی تەمموزیش مووچە وەرناگرن و پارەکەیان لەلایەن بەغداوە بۆ تەمویل نەکراوە.
سەبارەت بە هۆکاری دابەشنەکردنی مووچەی هێزەئەمنییەکان، هەریەکە لە دارا سێکانیان و سۆران عومەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بە SNNیان راگەیاند، کێشە لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکاندا هەیە و دارایی عێراق تێبینی لەسەر هەیە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









