پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی مانەوەی (ڕاكان جبوری) لە پۆستەكەی پێچەوانەی یاسایە

0
309
راکان جبوری

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، لەڕووی یاساییەوە تەمەنی پارێزگاری بەوەكالەتی ئێستای كەركوك تێپەڕیوە و ناكرێت بەردەوام لە پۆستەكەی بێت بەڵكوو دەبێت خانەنشین بكرێت، جەختیش دەكاتەوە وەك ئەركی سەرشانی خۆی بە نوسراوێكی فەرمی سەرۆكوەزیرانی عێراقی لەو بابەتە ئاگاداكردووەتەوە كە پێویستە پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك خانەنشین بكرێت.

دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی‌ ڕاگەیاند: بە پشتبەستن بە ڕۆڵی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران بەگشتی و ئێمەش وەك نوێنەری كەركوک لەو ئەنجومەنە بە تایبەت بە ئەركی سەرشانی خۆمم زانیوە كە سەرۆكوەزیرانی عێراق ئاگادار بكەمەوە كە پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك لەڕووی یاساییەوە نابێت چیدیكە بەردەوام بێت لە پۆستەكەی چونكە تەمەنی خانەنشینی تیپەڕاندووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، نوسراوێكی فەرمیم ئاراستەی ( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە كە تیایدا ئاماژەم بەوەكردووە وەك لە ماددەی 61ی برگەی دووەمی دەستووردا هاتووە، پێمان خۆشە ئاماژە بەوە بكەین كە (ڕاكان جبوری) پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت، بە گوێرەی یاسای خانەنشینی شارستانی تەمەنی یاسایی بۆ ئەو پۆستە و تێپەڕیوە پێویستە خانەنشین بكرێت لە پۆستەكەی.

روونیکردووەتەوە، لە بڕگەی یەكەمی مادەی 1ی یاسای هەمواری یاسای خانەنشینی یەكگرتوو ژمارە (26)ی ساڵی 2019دا هاتووە ئەو فەرمانبەرەی كە تەمەنی 60 ساڵ بێت لەڕووی یاساییەوە دەبێت خانەنشین ببێت و پارێزگاری ئێستای بەوەكالەتی كەركوكیش ئەو تەمەنەی تێپەڕاندووە، هاوكات پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك جیاوازلە پارێزگارەكانی دیكە كە لە لایەن ئەنجومەنی پارێزگاكانەوە هەڵدەبژێردرێن،(ڕاكان جبوری) لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاوە هەڵنەبژێردرا، بەڵكو وەك جێگری پارێزگار لە ساڵی 2005 ەوە لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاوە  هەڵبژێردراوە كە ئەو ئەنجومەنەش هەڵوەشایەوە و لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017ەوە بە وەكالەت پارێزگاری كەركوك بەڕێوەدەبات.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە نوسراوەكەمدا ئەوەم ڕوونكردووەتەوە، هیچ دەقێكی یاسایی نییە كە ڕێگە بە پارێزگاری بەوەكالەتی ئێستای كەركوك بدات لە پۆستەكەی بمێنێتەوە بەڵكوو دەبێت ڕەوانەی خانەنشینی بكرێت و هیچ دەقێكی یاسایی نیە كە ڕێگە بە درێژكردنەوەی خزمەتكردنی لەو پۆستە بدات، بەڵام پارێزگاری كەركوك بەردەوامە لەمانەوەی لەو پۆستەكە ئەمەش پێچەوانەی یاسایە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this