
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی وردبینیكردن لە لیستی مووچەی هیزە ئەمنییەكان شاندێكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق گەیشتوونەتە هەولێر و لە ئەمڕۆوە بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم دەستیان كردووە بە پێداچوونەوە و وردبینركدن لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان، هاوكات یەكێك لە سیناریۆكان پێدانی سولفەیەكە بە وەزارەتی دارایی هەرێم تاكاتی تەواو بوونی وردبینییەكە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم وەریگرتووە ئەوە خراوەتەڕوو، لەشەوی ڕابردووەوە شاندێكی 15 كەسی لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق گەیشتوونەتە شاری هەولێر و لەئەمڕۆوە بەهەماهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێم دەستیان كردووە بە پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاری ئەو لیژنەیە تەنها وردبینیكردنی ناوی هێزە ئەمنییەكان نییە، بەڵكوو پێداچوونەوەش دەكەن بەو پلە و پۆستانەی كە بەشێوەیەكی نایاسایی و بەدەر لە ڕێنماییەكان دراوە بە ئەفسەران و پلەدارانی هێزە ئەمنییەكان، هەر ئەفەسەرێك بە دەر لە ڕێنماییەكان پلەی پێدرابێت لێی وەردەگیرێتەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، كاری ئەو لیژنەیە ئاسان نابێت و بەزوویش كارەكانیان بەكۆتا ناگات، بەڵكوو دوو ئەرکی سەرەكییان دەبێت یەكەم وردبینیكردنی لیستی مووچەیە و پاككردنەوەیەتی لە ناوی بیانی، دووەمیش پێداچوونەوەیە بەو پلە سەربازیانەی دراون بە ئەفسەرانی هێزە ئەمنییەكان، بۆیە سیناریۆیەك هەیە، بۆئەوەی تا ئەوكاتەی كاری ئەم لیژنەیە تەواو دەبێت بەشێوەی سولفە بڕی 300 ملیار دینارێك بخرێتە سەرهەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان دوای تەواوبوونی وردبینی لەمانگەكانی داهاتوو لە پشكی هەرێم ببڕێت یان بۆی زیاد بكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









