نوێترین زانیاری لەبارەی دانیشتنەكەی سبەی ئەنجومەنی پارێزگا وهەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی كەركوك

0
372

SNN-عەلی حەمە سەعید

وابڕیارە سبەی پینجشەممە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەسەر لەسەر داوای سەرۆكوەزیرانی عێراق یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات، هاوكات پارێزگاری بەوەكالەتی ئێستای كەركوك سوێندی یاسایی دەخوات وەك ئەندامی ئەنجومەن بەوجۆرەش سەرۆكایەتی دانیشتنەكە دەكات، بەڵام بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا نادرێت و ئەوپرسە بۆ كۆبوونەوەكانی داهاتوو دوادەخرێت.

دکتۆر ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بە SNNی راگەیاند: لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك دەستكەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، كۆبوونەوەكەی ڕۆژی پێنجشەممە بە ئامادەبوونی ئەندامانی كورد و عەرەب و توركمان بەڕێوە دەچێت و فراكسیۆنەكانی یەكێتی و پارتی بەشداری كۆبوونەوەكە دەن، هاوكات (ڕاكان جبور)یش كە ئێستا پارێزگاری بەوەكالتی كەركوك دەستەلەپۆستەكەی هەڵدەگرێت و وەك ئەندامی ئەنجومەن سوێندی یاسایی دەخوات.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی یاسا بەتەمەنترین كەسی ئەنجومەنەكە سەرۆكایەتی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا دەكات، بەوجۆرەش(ڕاكان جبور)ی وەك بەتەمەنترین ئەندام سەرۆكایەتی دانیشتنەكە دەكات، بەڵام لەو دانیشتنەدا هیچ بڕیارێك نادریت لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ‌ یاخود هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، بەڵكوو ئەو پرسە بۆ دانیشتنەكانی داهاتوو دوادەخرێت تا ئەوكاتەی لایەنە سیاسییەكان لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان ڕێكدەكەون.

دەشڵێت: هۆكاری ئەوەی كە (ڕاكان جبوری) پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك سوێندی یاسایی دەخوات و دەست لە پۆستی پارێزگاری بەوەكالەت وەردەگرێت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەگوێرەی یاسای خزمەتی شارستانی (ڕاكان جبوری) تەمەنی یاسایی تێپەڕاندووە بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوام بێت لە پۆستی پارێزگاری كەركوك و بەگوێرەی مادەی 61 یاسای خزمەتی شارستانی ناتوانیت خۆی بۆ پۆستی پارێزگار هەڵبژیرێتەوە بۆیە لەهەموو ئەگەركاندا دەبێت پارێزگارێكی نوێ‌ بۆ كەركوك دیاری بكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this