بەغداد داوای زیاتر لە ترلیۆنێک و 600 ملیار دینار لە هەرێمى کوردستان دەکات

SNN
وەزارەتی دارایی عێراق، بە واژووى تەیف سامی، وەزیری دارایی، نووسراوێکى ئاڕاستەی نوێنەرایەتیى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغداد کردووە و ئاماژەى بەوەکردووە، حكومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 85 ملیار و 199 ملیۆن دیناری داهاتی نانەوتیی خستووەتە سەر هەژمارى 70018 لە بانکى ناوەندیی و داوا دەکات روونکردنەوە بدات ئەو داهاتە بۆ چ مانگێک دەگەڕێتەوە.
راشیگەیاندووە، داهاتى نانەوتى تاوەکو مانگى نیسان، بەگوێرەى خشتەى داهاتەکان کە بۆ وەزارەتەکەیان نێردراوە، بڕەکەى ترلیۆنێک و 646 ملیار و 444 ملیۆن دینار بووە و پێویستە بڕى ماوە لە داهاتى ساڵى 2024 رەوانە بکەن، بە رەچاوکردنى چوارچێوەى کارى پەیڕەوکراو لە ساڵى 2023 و ساڵەکانى دواتر.
وەزارەتى دارایی عێراق دووپاتیکردووەتەوە، نەناردنى ئەو داهاتە بەرپرسیارێتیی یاسایی دەخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









