وردەكاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران لە سنووری شارەوانی سلێمانی راگەیەندرا

دابەشکردنی زەوی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە سنووری ناوچەی تاسڵوجە و تانجەرۆ ڕووبەری 15 هەزار دۆنم زەوی ئامادەكراوە ئامادەكراوە بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبكرێت، جەختیش دەكاتەوە كە بۆ هەر مەترێك زەوی كە دەدرێت بەفەرمانبەران بڕی پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بۆ تاپۆكردنەكەی جەختیش دەكاتەوە كە ڕێكارەكانی پێدانی زەوی دەستیان پێكردووە.
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران بە پێدانی زەوی بەفەرمانبەران بە گوێرەی ئەو ڕێنماییانەی كە بڵاوكرانەتەوە هەر فەرمانبەرێك هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت دەتوانێت سودمەند ببێت لە وەرگرتنی زەوی، بۆ ئەومەبەستەش لە سنوری سەرۆكایەتی شارەوانی ڕووبەڕی 15 هەزار دۆنم زەوی لە ناوشەی تاسڵوجە و تانجەرۆ ئامادەكراوە بۆ ئەوەی دابەشبكرێت بەسەر فەرمانبەراندا ئەو زەویانەش ناكەونە دەرەوەی ماستەرپلانی شارەوانییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تائیستا بڕیارەكە بەوجۆرەیە كە هەر فەرمانبەرێك ڕووبەری 200 مەتر زەوی لە سنووری نیشتەجێبوونی خۆی پێبدرێت، بۆ هەر مەترێكیش بڕی پێنج هەزار دینار لە فەرمانبەر وەردەگیرێت لەبری تاپۆكردنی واتە ئەو فەرمانبەرەی زەویەكی 200مەتری پێدەدرێت بڕی یەك ملیۆن دیناری لێوەردەگیرێت لەبری تاپۆ كردنی زەوییەكەی.
وتەبێژەكەی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو فەرمانبەرانەی كە پێشتر فەرمانی وەرگرتنی زەویان هەبووە و لەدوای ساڵی 2007ەوە خانەنشین بوون، دەتوانن فۆڕم پڕبكەنەوە و سوودمەند ببن، ئەگەر كەسەكە لە ژیانیشدا نەمابێت، بەڵام فەرمانی وەرگرتنی زەوی هەبێت، ئێستا واریسەكەی دەتوانێ سوودمەند بێت، هاوكات ئەگەر دوو فەرمانبەر هاوسەری یەكتربن هیچیان پێشتر زەوییان وەرنەگرتبێت ئەوا خاڵی هەردووكیان كۆدەكرێتەوە بۆ پێدانی زەوی.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








