توركیا خاكی هەرێم بەخاكی خۆی ناو دەبات و ئاسایشی دهۆكیش ڕێگری لە ناڕەزایەتی هاووڵاتیان دەکات

SNN-عەلی حەمەسەعید
لەدرێژەی بەردەوامی لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا لەناوخاكی هەرێم لە هەنگاوێكی نوێدا بە فەرمی شارۆچكەی ئامێدی و ناوچەی بەرواری باڵا لە هەرێمی كوردستان بە خاكی خۆی ناو دەبات و دەڵێت”چوونە ژوورەوە بۆ خاكی توركیا قەدەغەیە” ئاسایشی دهۆكیش ڕێگری دەكەن هاووڵاتیان ناڕەزایی دەرببڕن.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNئەمڕۆ لە هەنگاوێكی نوێدا و لە درێژەی بەردەوامی لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێمی كوردستان سوپای توركیا تابلۆیەكی بە زمانی عەرەبی لە گوندەكانی ناوچەی بەرواری باڵا هەڵواسیوە و لەسەری نووسراوە، “چوونە ژوورەوە بۆ خاكی توركیا قەدەغەیە”، ئەمەش توڕەیی و ناڕەزایی دانیشتووانی ناوچەكەی لێكەوتەوە و بە پێشێلكردنی سەروەری عێراق دادەنرێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، سوپای تورك لە ڕێگەی هەڵواسینی تابلۆكەوە لە گوندەكان بەفەرمی ڕایگەیاند، كە ناوچەی بەرواری باڵا و شارۆچكەی ئامێدی خاكی توركیان، ئەمەش ناڕەزایەتی لێكەوتەوە چالاكانی سیاسی ئەمە بەهەنگاوێكی مەترسیدار دەزانن و چونكە ئەمە پێشێلكردنی ئاشكرای سەروەری خاكی عێراقەو داوای وەڵامدانەوەیەكی توند و یەكگرتوو لە حكومەتی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەكەن.
هەرئەمڕۆش بەشێك لە دانیشتوانی ناحیەی دێرەلوك و گوندی گوهەرزی رێگەی سەرەكی نێوان قەزای ئامێدی – دێرەلوك- دهۆك-یان داخست دانیشتوانی ئەو ناوچانە داوای راگرتنی شەڕ و بۆردومان و لەشكركێشییەكانی سەر ناوچەكانیان دەكەن و ئاماژەیان بەوەشكردوە، بەهۆی هێرش و لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا چەندین گولـلە تۆپ لەناو شار و شارۆچكەكانی سنوری پارێزگای دهۆك كەوتونەتە خوارەوە بەهۆیەوە مەترسی لەسەر ماڵ و ژیانیان دروستبووە، بەڵام دوای زیاتر لە كاتژمێرێك لە داخستنی رێگاكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكە بەزۆر بڵاوە بە خۆپیشاندەران كراوە و رێگریش كراوە دەزگاكانی راگەیاندن روماڵی خۆپیشاندانەكە بكەن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









