
یانە شەوانەکان
SNN
لە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا، ئاماژە بەوە کراوە سەرجەم یانە شەوانەکانی بەغدا دادەخرێت بە تایبەتی ئەو یانە شەوانانەی کە رێگەپێدانی فەرمیان نییە و ئەو یانە شەوانانەشی کە کچان تێیدا کاردەکەن.
بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و بەشێک لە هاووڵاتیان و نووسەران، ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمە بەرتەسکردنەوەی ئازادی تاکەکەسی و داخستنی ئەو شوێنانەش گە هاووڵاتیان کاتی خۆیانی تێدا بەسەردەبەن.
وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش، لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات، کە ئێمە تەنیا ئەو یانە و شوێنی مەیخواردنەوانە دەکەینە ئامانج کە مۆڵەتی کاریان نییە و کچیانیش تێدا کار دەکەن، چونکە بەشێک لەو کچ و ژنانە لەلایەن باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لەیانە شەوانەکاندا بەکاردەهێندرێن.
شایەنی ئاماژەپێکردنە، ئەمە جاری یەکەم نییە کە مەیخانە و یانە شەوانەکانی بەغدا دادەخرێت، بەڵکو لە بەشێک لە ناوچەکانی بەغدا و بە تایبەت کەڕادە، هاووڵاتیان چەندینجار هەڵیانکوتاوەتە سەر یانە شەوانەکان و دایانخستووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









