“پێویستە ئەمریکا بزانێت ئێران ملکەچی گوشارەکان نابێت”

مهسعود پزیشكیان، سهرۆككۆمارى نوێى ئێران | فۆتۆ: ئیرنا
SNN
لە راگەیەندراوەکەیدا لەژێر ناوی “پەیامەکەم بۆ جیهانی نوێ” و لە رۆژنامەی تاران تایمزدا بڵاویکردووەتەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران جەختیلەوەکردەوە، ئێران هەوڵی بەدەستهێنانى چەکی ئەتۆمی نادات، ئاماژەی بەوەشکرد، تاران پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێکانی فراوانتر دەکات و مامەڵە لەگەڵ ئەوروپا دەکات.
مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆمارى ئێران، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمریکا دەبێ بە یەکجاری و بۆ هەمیشە درک بە واقیعەکە بکات و لێیتێبگات، ئەویش ئەوەیە تاران وەڵامی گوشارەکان ناداتەوە و هاوکات هەوڵەکانى ئێران، چەکی ئەتۆمی لەخۆناگرێت.
پزیشکیان، پزیشکی نەشتەرگەری دڵ کە ئێستا تەمەنى گەیشتووەتە 69 ساڵ، بەڵێنیدا سیاسەتێکی دەرەکی پراگماتیک پەیڕەوبکات، هەروەها هەوڵدەدات بۆ کەمکردنەوەى گرژییەکان لەسەر دانوستاندنە هەڵپەسێردراوەکەى رێککەوتنی ئەتۆمی 2015 لەگەڵ هەر پێنج زلهێزەکەى جیهان زیندووبکاتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









