
SNN
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە چەن ناوچەیەک تۆزێکی سوک دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ دادەبەزن و ئاسمان ساماڵ دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی 12ی تەمموز، بەڕێوەبەرایەتی بومەلەرزەزانی و کەشناسى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى سووک بەتایبەتى لە کەرکوک و ناوچەکانى باشوری هەرێم.
هاوکات، خێرایى با لە نێوان 15 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ ئاشکرایکرد، سبەىنێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە نزم دەبنەوە.
بەگوێرەی، بەپێى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە 46 پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە 33 پلە دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 45
سلێمانی : 41
دهۆک : 43
کەرکوک : 45
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 42
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 33
گەرمیان : 46
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









