وەزارەتی بەرگری عێراق هەلی دامەزراندنی بۆ هەرێم راگەیاند

دامەزراندن لە هەرێمی کوردستان
SNN
وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، بۆ ناوچە جێناکۆکەکان 400 کەس دادەمەزرێنێت، داوا لەو کەسانە دەکات کە ناویان هاتووەتەوە سەردانی لیوای 20ی هابەش بکەن.
ئەمڕۆ هەینی 12ی تەمموز، وەزارەتی بەرگری عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ناوی 400 کەس لە ناوچە جێناکۆکەکان بۆ دامەزراندن گەڕاوەتەوە و دادەمەزرێن.
هاوکات، وەزارەتی بەرگری داوا لەو کەسانە دەکات کە ناویان هاتووەتەوە بە مەبەستی چاوپێکەوتن سەردانی بنکەی کەرکوک بکەن لە دیالە و چەند بەڵگەیەک بهێنن.
ئاشکرایکردووە، پێویستە ئەو کەسانەی ناویان هاتووەتەوە لەگەڵ خۆیاندا بەڵگەنامەکانی ناسنامە و ڕەگەزنامە یاخود کارتی نیشتمانی، ڕەگەزنامەی دایک، کارتی زانیاری، فۆرمی خۆراک، پشتگیری موختاری گەڕەک، بڕوانامەی خوێندن کە نمرەی لەسەر بێت و لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە باوەڕپێکراو بێت هەروەها شەش وێنەی ڕەنگاوڕەنگ لەگەڵ خۆیان ببەن.
لیوای 20ـی هاوبەش سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراقە، ماوەی چەند ساڵێكە بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی دەکەوێتە نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە بڕیاری دروستکردنی دراوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









