
جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ
SNN
ئەگەرچی رەخنەکان لەسەرکشانەوەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەردەوامە بۆئەوەی جارێکی تر لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا بەشداریی نەکات، بایدن لە دوایین لوتکەی ناتۆدا هەڵي دەکات و سەرۆکی ئۆکراینا بە سەرۆکی روسیا دەناسێنێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 12ی تەمموز، لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە دواین رۆژی لوتکەی کۆبوونەوەی ناتۆ لە واشتندا جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا جارێکی تر هەڵە دەکات، بەو هۆیەوە دووبارە پرسی بەشداریکردنی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکەوێتە پرسیارەوە و دیموکراتەکان داوای دورخستنەوەی دەکەن.
لەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەدا، بایدن ڤلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینای بە “ڤلادمێیر پووتین”ی سەرۆکی رووسیا ناساند و وتی، “بەڕێزان، سەرۆک پووتینتان پێ دەناسێنم”، دواتر دەگەڕێتەوە و دەڵێ “سەرۆک پووتین؟ لە سەرۆک پووتین دەبەمەوە، سەرۆک زیلینسکی، ئەوە زۆر سەرنجم لەسەر ئەوەیە پووتین ببەزێنم.”
دووبارە بایدن، لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەواناندا سەبارەت بە توانای جێگرەکەی کامالا هاریسی جێگری لەگەڵ ترەمپ دا تێکەڵاو دەکات و دەڵێت “بڕیارم نەدەدا ترەمپ بکەمە جێگری سەرۆک، ئەگەر بڕوام نەبووایە ئەو (هاریس) شیاوی ئەوە نییە ببێتە سەرۆک.”
دوابەدوای ئەو هەڵەیە، ترەمپ لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیی Truth توانج لە بایدن دەگرێت و ڤیدیۆکەی بڵاودەکاتەوە و بۆی دەنوسێت، “ئیشێکی باشت کرد جۆ!”
سەرەڕای ئەو هەڵانە، بایدن بەڵێنیدا لە ئەرکەکەی بەردەوام بێت و وتی “من لەپێناو ناوبانگی خۆم لێرە نامێنمەوە و لەپێناو کۆتاییهێنان بەو ئەرکەی دەستمپێکردووە، لێرەم.”
ئەم هەڵەی جۆو بایدن دووبارە نیگەرانی بەشێک لە بەرپرسانی دیموکراتەکانی لێکەوتەوە و جەختدەکەنەوە کە نابێت چیتر بایدن لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی داهاتووی ئەمریکادا بەردەوام بێت.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
12 خولهك لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
36 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









