بۆ هاوتاکردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

پارەی عێراقی
SNN
هەروەک مووچەی خانەنشینانی هەرێم، شاندێکی حکومەتی هەرێم کوردستان هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغدا دەکات بەمەبەستی هاوتاکردنی مووچەی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان و کورتەباڵاکان.
عومەر جەبار، سەرۆکى کۆمەڵەى کورتەباڵاکانى کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیارە هەفتەى داهاتوو شاندێکى هەرێمى کوردستان بەمەبەستى هاوتاکردنى مووچەى خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان و کورتەباڵاکان لەگەڵ عێراق، سەردانى بەغدا بکات.
ئاماژەی بەوەکردووە، “لەکۆبوونەوەى رۆژى چوارشەممەى رابردووى ئەنجوومەنى وەزیران بڕیاردراوە، شاندێک بەسەرۆکایەتیى وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى سەردانى بەغدا بکات بە مەبەستى هاوتاکردنى مووچەى خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان و کورتەباڵاکان لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتى فیدراڵ“.
ئەوەشیخستە روو، “شاندەکە داواى هاوتاکردنى مووچەکانیان دەکەن و بڕیارە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیران، وەزیرى دارایی و وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى فیدراڵ کۆببنەوە“.
ئەمە لە کاتێکدایە، دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی دەرکرد، هاوکات حکومەتى هەرێمى کوردستان لیستى مووچەى خانەنشینانى بۆ مانگی حەوت هاوشێوەى هاوتاکانیان لە عێراق ئامادەکردووە و ئەگەر بڕیارى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینان جێبەجێبکرێت، ئەوا کەمترین مووچەى خانەنشینان لە 220 هەزار دینارەوە دەکرێتە 600 هەزار دینار.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









