ئەو ڤایرۆسەی لە ئسڕائیل بڵاوبووەتەوە تا ئێستا بەهۆیەوە 31 کەس گیانیانلەدەستداوە

کۆرۆنا لە ئیسڕائیل
SNN
ئەمڕۆ شەممە، بەپێی دوایین ڕاپۆرتی وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی سەرهەڵدانی تای نیلی ڕۆژئاوا گەیشتووەتە 31 کەس.
ڕۆژنامەی “یەدیوت ئەهرۆنۆت” ڕایگەیاندووە، “دواین ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکات کە مردن بەهۆی تای نیل لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بە ڕێژەی لەسەدا 70 زیادی کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە 10 رۆژ بەر لە ئێستا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تەنیا 9 کەس بوو”.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، “داتا نوێیەکان ئاماژەن بۆ بەردەوامی ڕوودانی بارێکی نائاسایی لە ئیسرائیل، بەتایبەتی لە ناوچەی ناوەڕاست (تەلئەبیبی گەورە و قودس)، پسپۆڕان هۆکاری زیادبوونی حاڵەتەکانی نەخۆشییەکە بە دۆخێکی نائاسایی دەزانن بەتایبەت هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە هۆکارەکەی بۆ گەرمای ئەم وەرزە ناگەڕێننەوە”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









