میدیاكانی توركیا ئەو نەخشەیەیان بڵاوکردەوە کە تورکیا بە نیازە لە هەرێم داگیری بکات

0
644

SNN-عەلی حەمە سەعید

لە درێژەی جموجوڵە سەربازییەكانی سوپای توركیا لە خاكی هەرێمی كوردستان ڕۆژانە سەرباز و تانك و چەكی سەربازی زۆرتر ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، هاوكات بەگوێرەی نەخشەیەكیش كە لەلایەن دەزگامیدیاییەكانی توركیاوە بڵاوكراوەتەوە سوپای ئەو وڵاتە بەقوڵایی 50 كیلۆمەتر هاتوونەتە ناو خاكی هەرێم بۆ دروستكردنی ناوچەی بەربەست.

بەگوێرەی نەخشەیەكی سەربازی كە لەلایەن میدیاكانی توركیاوە بڵاوكراوەتەوە و تایبەت بەهاتنەناوەوەی سوپای تەركیا بۆ خاكی هەرێمی كوردستان ئەوە دەردەكەوێت كە هاتنی سوپای توركیا تا نزیك ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دێن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی لە سنووری پارێزگای دهۆك چەندین ناوچەی گرنگ و گوندیان داگیركردووە و بنكەو بارەگای نوێیان تیادا دروستكردووە، ئەوەش ترس و نیگەرانی لای هاووڵاتیان و گوندنشیانی ئەو سنوورە دروستكردووە و داوای دەستوەردانی حكومەتی عێراقی دەكەن لە ڕاگرتنی پێشڕەوی زیاتری توركیا بۆ سنوورەكەیان.

بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN لەدرێژەی جموجوڵە سەربازییەكانی سوپای توركیا لە قوڵایی خاكی هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە سنووری پارێزگای دهۆك و ناوچەی بەرواری باڵا، شەوی ڕابردوو سوپای توركیا زیاد لە 200 سەربازی نوێ و دەیان تانك و چەكی قورسی هێناوەتە سنوورەكە و بەردەوامیشە لەهێنانی سوپای زیاتر و چەكی قورس و تانكی زرێپۆش.

بەرپرسێكی ڕیكخراوی CPTی ئەمەریكی ئاماژە بەوەدەكات ئامانجی سوپای توركیا لەخاكی هەرێم ئەوەیە كە بەناوی ڕووبەڕووبوونەوەی چەكداری دەیەوێت ژێرخانی ئابوری گوندەكان لەناوبەرێت و شوێنەوار و ژینگەی هەرێمی كوردستان تێكبدات، لەم ڕووەشەوە زۆر هەنگاوی ناوە و ئەگەر هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم بەجدی سنورێك بۆ ئەم لەشكركێشیانە دانەنێن چارەنوسێكی مەترسیدار چاوەڕێی ئەو سنورانە دەكات توركیا داگیركردووە.

كامەران عوسمان،بەرپرسی دیسكی مافی مرۆڤ لە رێكخراوی CPTی ئەمەریكی بە SNNی ڕاگەیاند: سوپای توركیا بەردەوامی لەدروستكردنی بنكەو بارەگای نوێ‌ لە خاكی هەرێمی كوردستان لەماوەی كەمتر لەمانگێكدا زیاد لە حەوت بنكەو باروگای نوێی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك دروستكردووە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی زیاد لە 300 تانكی زرێپۆش و دەیان چەكی قورس و هەزاران سەربازی هێناوەتە خاكی هەرێم، لە هەوڵیشدایە بۆهێنانی سەربازیی زیاتر بۆ درێژەپێدانی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەكانی لەخاكی هەرێم.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this