نرخی دۆلار لەبەرزیدا ماوەتەوە و بانكی ناوەندیش رٍێنمایی نوێ بۆ كۆمپانیاكان دەردەكات

دۆلار
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەراورد بە دوو هەفتەی ڕأبردوو نرخی دۆلار هێشتا بە بەرزی ماوەتەوە و 100 دۆلار بە نزیكەی 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت، هاوكات بانكی ناوەندیی عێراق لە رێنماییەكی نوێدا ئاسانكاری بۆ كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو دەكات بەوەی زانیارییەكانی مامەڵە و حەواڵەی دەرەكی و ناوخۆیی دۆلار لە دوای كۆتایی رۆژ بدەنە سەكۆی ئەلیكترۆنی.
ڕەوەز حاجی، خاوەن نوسینگەی ئالوگۆڕی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بە نزیكەی 150 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت، هەرچەندە بەهۆی ئەوەی ڕۆژانی شەممە بانكی ناوەندی هیچ خستنەڕوویەكی دۆلاری نابێت چ بە نەختینەیی یاخود بەشێوەی حەواڵە، بەڵام ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن كە لەم هەفتەیەدا ئەو بەرزبوونەوەیەی لە نرخی دۆلار تۆماركرا تاڕادەیەك نزم ببێتەوە، چونكە لەلایەك وابڕیارە لە سبەیەوە دۆلار بەنرخی 132 هەزار دینار بدرێت بە گەشتیاران لە فرۆكەخانەكان، لەهەمان كاتیشدا بانكی ناوەندی ڕێنمایی نوێی دەركردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ڕێنماییە نوێیانەی كە بانكی ناوەندی ئاراستەی كۆمپانیاكانی دراوی هەردوو جۆری (A,B) و كۆمپانیا نێوەندگیرەكانی جۆری (C) كراوە، ئاماژە بەوەكراوە لە كۆتایی هەفتەدا كۆمپانیاكانی دراو بۆ كڕینی دۆلار لە بانكی ناوەندی دەبێت زانیارییە پێویستەكان لە سەكۆی ئەلیكترۆنی سەر بەو بانكە تۆمار بكەن دوای وردبینی، رەزامەندی دەدرێت لەسەر ئەوەی دۆلایان بۆ ئەو مامەڵانە پێ بفرۆشرێت.
ئەو خاوەن نوسینگەیە ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی رێنماییە نوێیەكە، ئەو چالاكیانەی كە رێگە دەدرێت لە كۆتایی رۆژدا كۆمپانیاكان زانیاریی لەبارەوە بدەنە سەكۆی ئەلیكترۆنی، بریتین لە كڕین و فرۆشتی دراوی بیانی لە دەرەوەی سەكۆی ئەلیكترۆنی، حەواڵەی ناوخۆیی و دەرەكی نێردراو و وەرگیراو، ئەوەش لە دوای ئەوە دێت بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزی و 100 دۆلار گەیشتە سەرووی 150 هەزار دینار.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








