“پێویستە فراکسیۆنی پارتی لە کەرکوک بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و پشتگیری یەکێتی بکەن”

SNN-عەلی حەمەسەعید
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لە كاتی هەڵبژاردنی جێگری یەكەمی پارێزگاری نەینەوا، فراكسیۆنی یەكێتی دەنگیان بە كاندیدی پارتی داوە و دەستپێشخەریمان كردووە و دەمانەوێت لێكتێگەیشتن هەبێت بۆیە هەردوو ئیدارەی كەركوك و نەینەوا بۆ كورد زۆرگرنگە، پارێزگاری كەركوك مافی یەكێتییە.
لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە یەكێتیی نشتیمانی كوردستان هەمیشە بە گیانی بەرپرسیارێتی مامەڵەمان كردووە، بەرژەوەندی تایبەتی خۆمانمان نەخستووەتە پێش بەرژەوەندی گەلەكەمان، بەنمونمە ئێمە دەستپێشخەربووین لە نەینەوا وەك فراكسیۆنی یەكێتی دەنگمان بە كاندیدەكەی پارتی دا بۆ جێگری پارێزگار.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا كە كمتر لە مانگێك دیاریكراوە بۆ پێكهێنانی ئیدارەی نوێی كەركوك، یەكێتیش بەمافی خۆی دەزانێت بەگوێرەی ئیستحقاقی خۆی ستەم لە هیچ لایەنێك نەكرێت و پۆستی پارێزگاری كەركوكی پێبدرێت، بۆ ئەوەش دەبێت فراكسیۆنی پارتی بە بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن و پشتگیری یەكێتی بكەن لەو بابەتەدا، چونكە بابەتی هەردوو ئیدارەی كەركوك و نەینەوا بۆ هەرێمی كوردستان زۆرگرنگە.
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە كەركوك گرفتی ئەوەمان نییە كێ بكەینە پارێزگار، چونكە یەكێتی زۆر كەسی بەتوانا و لێهاتووی هەیە كە ببێتە جێ”ەی ڕازامەندی هەموو پێكهاتەكانی كەركوك و بەبێ جیاوازی خزمەت بكات، بۆیە ئەوەی ئێستە بۆ یەكێتی و گەلی كوردیش گرنگە ئەوەیە پۆستی پارێزگار بۆ كورد بێت و لەناو كوردیش بۆ یەكێتی بێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
21كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









