بڕی 700 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم دەكرێت مووچەی دوومانگی هێزە ئەمنییەكان دابەشدەكرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەی سێ مانگ، بە بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عێراق لەم هەفتەیەدا بڕی نزیكەی 700 ملیار دینار دەخرێتە سەر هەژماری بانكی هەرێم لە هەولێر و دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی دوومانگی وەزارەتی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكانی دیكە.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەو نووسراوەی كە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ تەیف سامی، وەزیری دارایی ناردووە لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان، وەزیری دارایی بڕیاری خەرجكردنی پارەكەی داوە و ئەم هەفتەیە پارەی مووچەی مانگی پێنج و شەش بەیەكەوە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە نوسراوێكدا بە ژمارە 3005 كە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كراوە، تیایدا ئەوەخراوەتەڕوو، سەرۆكوەزیرانی عێراق رەزامەندیداوە لەسەر خەرجكردنی مووچەی مانگەكانی ئایار و حوزەیرانی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان، تائەو كاتەی تێبینییەكانی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە چارەسەر دەكرێت، پاشان مووچەی مانگەكانی دیكە خەرجدەكرێت.
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەی بە SNN ڕاگەیاند: بۆهەر مانگێكی مووچەی هێزە ئەمنیەكان پێویستیمان بەبڕی 345 ملیار دینار دەبێت، بەوجۆرەش بۆ مووچەی دوومانگ پێویستمان بە بڕی نزیكەی 700 ملیار دینار دەبێت، بە ئەگرێكی زۆریشەوە تا ناوەراستی ئەم هەفتەیە ئەو بڕە پارەیە بگاتە وەزارەتی دارایی هەرێم.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









