“لەسەر دانپێدانانی دا*ع*شەکەی قەرەهەنجیر پێگەیەکی دا*ع*ش لە پەلکانە بۆردومانکرا”

SNN-
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لەسەر دانپێدانانی دا*ع*شەکەی قەرەهەنجیر پێگەیەکی دا*ع*ش لە پەلکانە بۆردومانکرا
شانەى راگەیاندنى ئەمنى رایگەیاند، “ئەو چەکدارەى دا*ع*ش کە لە قەرەهەنجیر دەستگیر کراوە، دانى بەوەدا ناوە، لە چیاى پەڵکانە لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین حەشارگەیان هەیە و لەسەر بنەماى ئەو زانیارییە ئەو حەشارگەیە بۆردوومان کراوە.”
14ى تەممووز لە ناحیەی قەرەهەنجیری سنووری پارێزگای کەرکووک لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی چەکدارێکی دا*ع*ش بە بریندارى دەستیگر کرا و چەکدارێکى دیکەى دا*ع*ش کوژرا و کارمەندێکی ئاسایش کوژرا.
شانەى راگەیاندنى ئەمنى عێراق لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە کە یەکەى ئاسمانیى سەربازیى عێراق لە رێگەى فڕۆکەى ئێف 16وە بۆردوومانى ئەو حەشارگەیەى دا*ع*شی کردووە، وێڕاى خاپوورکردنى حەشارگەکە، ژمارەیەک چەکدارى دا*ع*شی لەو بۆردوومانەدا کوژراون.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









