گرفتی سەرەكی نەناردنی پارەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا ئاشكرابوو، دارایی عێراق داواكاری هەیە

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕ 676 ملیار دیناری بۆ مووچەی دوومانگی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم ڕەوانەكرد، بەڵام تائێستا هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی و سەرۆكایەتی پەرلەمان، SNNیش هۆكاری نەناردنی پارەی ئەو دوو شوێنە ئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، هۆكاری نەناردنی مووچەی مانگی شەشی وەزارەتی كارەبا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە زیاد لە دوو هەزار كەس لەسەر وەزارەتی ناوخۆ دامەزراون بەڵام بەناوی پۆلیسی كارەبا دەوامیان كردووە، لەماوەكانی ڕابردوودا سەرجەم ئەو دوو هەزار كەسە لە هەردوو وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی ناخۆ ناویان لە لیستی مووچە دووبارە بووەتەوە ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی ناردنی مووچەی وەزارەتی كارەبای هەرێم بدات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ هاتنی لیژنەكەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و دەستكردن بە كارەكانیان بۆیان دەركەوتووە كە ئەو دوو هەزار كەسە هەموو مانگێك مووچەیان لە دوو وەزارت بۆ هاتووە بەڵام خودی فەرمانبەرەكان تەنها لە یەك وەزارەت مووچەیان پێدراوە و مووچەیەكیان بەنادیاری ماوەتەوە، بۆیە ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق داوای ئاشكراكردنی چارەنووسی ئەو بڕە پارەیە دەكات كە لەماوەكانی ڕابردوودا وەرگیراوە و نەدراوە بەفەرمانبەرەكان كە ژمارەیان دوو هەزار كەسە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، دوور نییە كە وەزارەتی دارایی عێراق بە نوسراوی فەرمی داوا لەهەرێم بكات كە سەرجەم ئەو مووچانەی پارەكەیان نێردراوە بەڵام نەدراون بە فەرمانبەران و بەنادیاری ماونەتەوە داوایان بكاتەوە، چونكە ناكرێت دوو هەزار فەرمانبەر ناویان لە لیستی مووچەی دوو وەزارەت هەبێت، بۆیە تائێستا دیار نییهە كەی مووچەی وەزارەتی كارەبا ڕەوانە دەكرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









