“تا ئێستا زیاد لە 320 هەزار هاوبەشانی ئاو سودمەند بوون لە داشكاندنی لە%20ی پارەی ئاو”

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لەدوای جێبەجێكردنی بڕیاری لیخۆشبوونی لە%20ی پارەی ئاو، تائێستا زیاد لە 320 هەزار هاوبەشانی ئاو سودمەند بوون لەو بڕیارەو زیاد لە نۆ ملیار دینار بەهۆی ئەو بڕیارەوە بۆ هاووڵاتیان گەڕاوەتەوە.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاربە SNNی ڕاگەیاند، لەدوای جێبەجێكردنی بڕیاری لێخۆشبوونی لە %20ی پارەی ئاو تا ئێستا زیاد لە 320 هەزارلە هاوبەشانی ئاو سودمەند بوون لەو بڕیارە و ڕۆژانەش ڕێژەی سومەند بووان لەو بڕیارە ڕوو لە زیاد بوون دەكات و ژمارەیەكی زیاتر لە هاووڵاتیان سەردانی بنكەكانی وەرگرتنی پارە دەدەن بۆ ئەوەی سودمەند ببن لەو بڕیارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بە هۆی بڕیاری لێخۆشبوونی لە %20ی پارەی ئاو تائێستا لە كۆی ئەو هاوبەشانەی كە پارەیان گەڕاندووەتەوە زیاد لە نۆ ملیار دینار داشكاندن بۆ هاوبەشانی ئاو كراوە، لەكاتێكدا پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان 15٪ داشكاندنی كردبوو بۆ قەرزەكانی ئاو، لە ئێستادا بڕی ئەو داشكاندنە كراوە بە 20٪ئەوەش ڕێژەیەكی باشە و هاووڵاتیان دەتوانن زیاتر سودمەند ببن لەگیڕانەوەی پارە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەوەشی خستەڕوو، لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان ئەم بڕیارە هیچ وادەیەكی بۆ دیاری نەكراوە بۆ كۆتایی پێهێنان لە سودمەند بوون لە گیڕانەوەی پارە، بەڵكوو تائەوكاتەی دۆخی دارایی هاووڵاتیان بەرەو باشتر بوونی زیاتر دەچێت ئەم بڕیارە درێژەی دەبێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزهیران 3, 2026عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
حوزهیران 3, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
حوزهیران 3, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








