“سبەی جگە لە مووچەكەیان هاوكاری هاوپەیمانانیش بەسەر لیواهاوبەشەكان دابەشدەكرێت”

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی چوار شەممە دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی دوومانگی هێزە ئەمنییەكان، هاوكات لیواهاوبەشەكانیش جگە لەوەی مووچەی دوومانگیان پێدەدرێت لەهەمان كاتیشدا هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانیان بەسەردا دابەشدەكرێت و لەمانگەكانی داهاتووش مووچەكانیان لەگەل وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی وئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی دوومانگی هێزە ئەمنییەكان ئەو هاوكارییەی كە هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكانی دابینكردووە ئەویش دابەشدەكرێت بەسەر هێزەكانی لیواهاوبەشەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی پێنجشەممە 18/7/2024 مووچەی مانگی پێنج و شەشی لیواهاوبەشەكان دابەشدەكرێت، لەگەڵ ئەو دوو مووچەیەشدا ئەو هاوكارییەی كە هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشكانی تەرخان كردووە ئەویش دابەشدەكرێت كە بۆ هەر پێشمەرگەیەكی لیواهاوبەشەكان بڕی 430 هەزار دینارە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بۆمانگەكانی دیكە مووچەی لیواهاوبەشەكان جیاناكرێتەوە لە مووچەی هێزە ئەمنییەكانی دیكە بەڵكوو مووچەی لیواهاوبەشەكان لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت لەیەك كاتدا.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









