ئێران رەتیدەکاتەوە دەستی لە هەوڵدان بۆ کوشتنی ترەمپدا هەبووبێت

دۆناڵد ترەمپ
SNN
دوای ئەوەی راپۆرتێک بڵاوکرایەوە کە ئەمریکا وڵاتی ئێران تۆمەتبار دەکات بە هەوڵدان بۆ کوشتنی دۆناڵد ترەمپ، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو تۆمەتانە رەت دەکاتەوە و دەڵێت “هیچ بنەمایەکی راستی تێدا نییە”.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بەو هەواڵە رایگەیاندووە، “تاران بە توندی رەتی دەکاتەوە دەستی هەبووبێت لە هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپدا، ئەو تۆمەتانە هیچ بنەمایەکی راستیان تێدا نییە”
ئاماژەی بەوەکردووە، لە ڕوانگەی ئێرانەوە ترەمپ بەهۆی ڕۆڵی ڕاستەوخۆی لە کوشتنی قاسم سولەیمانیدا تاوانبارە، بەڵام وڵاتەکەی هەوڵ دەدات لە ڕێگەی دادگاوە بەدواداچوون بۆ دۆسیەکەی بکات، بۆ ئەوەی دادگایی بکرێت و سزا بدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا زانیاری هەواڵگری لە سەرچاوەیەکەوە سەبارەت بە پیلانێکی ئێرانی بۆ هەوڵدان بۆ كوشتنی ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پێگەیشتبوو.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، هیچ ئاماژەیەک نییە ئەو گەنجە تەمەن 20 ساڵەی کە ڕۆژی شەممەی رابردوو هەوڵی كوشتنی ترەمپی داوە پەیوەندی بەو پیلانەی ئێرانەوە هەبووبێت.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









