بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە ژمارەیەکی زۆر لە دارستانەکانی دوو گوندی ئامێدی سوتاون

وێنەی سوتانی درەختە سروشتییەکان
SNN
بە هۆی هێرش و بۆردومانەکانی تورکیاوە، ڕووبەرێکی فراوانی دارستانەکانی دوو گوندی سنووری ئامێدی سووتان، هاوکات هەر ئەمڕۆش بەهۆی هێرشەکانەوە نزیکەی 50 دۆنم پوش و پاوان لە ناڵپارێز سوتان.
لە دوێنێ شەوەوە ئاگرێکی گەورە لە سنووری گوندەکانی گوهەرزێ و بەلاڤێی سنووری قەزای ئامیدی کەوتووەتەوە.
هۆکاری ئاگرەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هێرش و تۆپبارانانەی کە تورکیا بە بیانووی بەئامانجگرتنی پێگەکانی پەکەکە دەیانکاتە سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
لە مانگی ڕابردووەوە تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان چڕکردووەتەوە و ڕووبەرێکی فراوانی دارستانەکان و پووش و پاوانی ناوچە سنوورییەکان سووتاون.
هاوکات، کاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی تەمموز، بە درۆن بۆردومانی گوندی ” بادانە”ی سنووری ناحیەی ناڵپارێز کراو بەهۆی بۆردومانەکەوە، نزیکەی 50 دۆنم پووش و پاوان سووتاون.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









