“هیچ خوێندکارێکی زانکۆ بە دەرنەچوو هەژمار ناکرێت”

SNN
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق رایگەیاندووە، گۆڕانکاریی لە سیستمی ساڵانەی خوێندکاران دەکەن، هاوکات بۆ خوێندنی ئەمساڵیش هیچ خوێندکارێکی زانکۆ بە دەرنەچوو هەژمار ناکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی تەمموز، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بۆ بەرژەوەندیی خوێندکاران و بەردەوامیدان بە پڕۆسەی خوێندن، هەستاین بە گۆڕانکاری لە سیستمی ساڵانەی خوێندکاران.
نەعیم عەبودی، وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاریدا بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024، هیچ خوێندکارێکی زانكۆ بە دەرنەچوو هەژمار نەكرێت، واتە ئەمساڵ (كەوتوو و دەرنەچوو) نییە و هەموو خوێندکاران بە دەرچوو دادەنرێن.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، بڕیارەكە سەرجەم خوێندکارانی زانكۆ لە خوێندنی بەیانیان و ئێواران بۆ هەردوو خولی تاقیكردنەوەكانی یەكەم و دووەم لە سەرجەم زانكۆ حكومی و ناحكومییەكان دەگرێتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









