
لۆگۆی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی
SNN-
شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، ئەو خانوە زیادەڕۆیانەی تاپۆکراون بە بە سوودمەندی دانانرێت، بەڵکو تەنها لە سێ حاڵەتدا نەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا شارەوانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە کە بەشێوەیەکی گشتی و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان بە سوودمەندی دانانرێت، بەڵکو تەنها لە سێ حاڵەتی زۆر دەگمەندا بە سوومەندی دادەنرێت کە ئەمانەن:
1- ئەگەر خانووەکە بەبێ بەرامبەر تاپۆ بکرێت، ئەمەش کاتێک دەکرێت کە داواکار خزمی پلەیەکی شەهید یان ئەنفالکراوی هەبێت (هاوسەر، باوک، دایک، منداڵ) یاخود کەمئەندامی سەنگەر بێت.
2- ئەگەر رووبەری خانووەکە لەناو شاردا لە (200) مەتر و لە تاسڵوجە و عەربەتدا لە (300) مەتر زیاتر بێت.
3- بەڵام ئەگەر خانووەکە بێ بەرامبەر تاپۆ نەکرابێ و رووبەرەکەشی لەناو شاردا لە (200) مەتر و لە تاسڵوجە و عەربەتدا لە (300) مەتر زیاتر نەبێ ئەوا تەنها کاتێک بە سوودمەند دادەنرێ کە خانووەکە پاش تۆمارکردنی ئیفرازی پارچەزەوییەکە دروستکرابێت.
شارەوانی دەشڵێت:”نموونە ئەگەر زەوییەکی کشتوکاڵی لە ناو شاری سلێمانی لە ساڵی 2010 لە فەرمانگەی تاپۆ ئیفرازکرابێ بۆ سەدان پارچەزەوی و داواکار لە ساڵی 2011 خانووی لەسەر دروستکردبێت ئەوا لەکاتی تاپۆکردنی خانووەکەدا بە سوودمەند دادەنرێت، بەڵام ئەگەر خانووەکەی لە ساڵی 2009 دروستکردبێت ئەوا تەنها کاتێک بە سوودمەند دادەنرێت کە تاپۆکردنەکە بێ بەرامبەر بێت یاخود رووبەری خانووەکە لە 200 مەتر زیاتربێت، ئەم سێ حاڵەتەش زۆر بە دەگمەن روودەدەن بۆیە زۆرینەی هەرە زۆری ئەوانەی خانووە تەجاوزەکانیان بۆ تاپۆ دەکرێت بە سوودمەند دانانرێن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









