هه‌موار كردنه‌وه‌ى یاساى پاسپۆرتى دیپلۆماسى ناڕه‌زایه‌تى قوڵى لێده‌كه‌وێته‌وه

پاسپۆرتى عێراقى | فۆتۆ: SNN
SNN
هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى پاسپۆرتى دیپلۆماسى له عێراق ناڕه‌زایه‌تى لێده‌كه‌وێته‌وه به‌و پێیه‌ى هه‌مواره‌كه‌ى بۆ هه‌میشه پاسپۆرتى دیپلۆماسى ده‌به‌خشێته هه‌ڵگره‌كانى.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ى ته‌مموز، وه‌رزێكى نوێى یاسادانانى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیپێكرد، یه‌كێك له‌و بڕگانه‌ى كه له به‌رنامه‌ى كاره‌كه‌یدا هه‌یه بریتیه له هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى تایبه‌ت به پێدان و هه‌ڵگرانى پاسپۆرتى دیپلۆماسى.
به‌پێى هه‌مواره‌كه، سه‌رۆككۆمارى عێراق، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، سه‌رۆكى دادگاى باڵاى فیدراڵى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رجه‌م جێگره‌كانیان، ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، وه‌زیره‌كانى هه‌ردوو حكومه‌ت، ئه‌میندارى گشتى هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌ن وه‌زیران، سه‌رۆك ئه‌ركان، راوێژگاره‌كانیان، ئه‌ندامانى نوێنه‌رایه‌تیه دیپلۆماسیه‌كان و نوێنه‌رانى عێراق له هاوپه‌یمانیه‌تیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و خێزان و منداڵه‌كانیان بۆ هه‌میشه ده‌بنه هه‌ڵگرى پاسپۆرتى دیپلۆماسى.
فراكسیۆنى ئیشراقه كانون، كه بچووكترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانیه هه‌مواره‌كه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه و حه‌یده‌ر موته‌یرى ئه‌ندامى فراكسیۆنه‌كه ده‌ڵێت: “یاساكه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى ناگونجێت و قه‌یرانى متمانه له‌نێوان هاووڵاتى و ده‌سه‌ڵاتدا دروستده‌كات”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، محەمەد جاسم، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بابه‌ته‌كه‌ى به “مه‌ترسیدار” ناوبرد و ده‌ڵێت: “مانه‌وه‌ى پاسپۆرتى دیپلۆماسى لاى ئه‌م كه‌سانه و منداڵه‌كانیان بۆ هه‌میشه مه‌ترسیداره و كێشه دروستده‌كات”.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاشكراى كرد، “45 هه‌زار كه‌س له عێراقدا هه‌ڵگرى پاسپۆرتى دیپلۆماسین”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









