بۆچی مووچەى مانگى 6ـى خانەنشینانى یەکەى 70 و 80ـى پێشمەرگە راگیرا؟

مووچە
SNN-
هەرچەندە بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو مووچەی مانگی (5,6) خانەنشینی هێزەکانی (70و80) دابەشبکرت، بەڵام تەنها مووچەی مانگی ئایاریان وەرگرت، بەڕێوەبەرى گشتى خانەنشینى پێشمەرگەش دەڵێت:” تەمویلى مووچەى خانەنشینانى پێشمەرگە تەنیا بۆ مووچەى مانگى ئایار کراوە، SNN -یش هۆکاری دابەشنەکردنی مووچەکانیان ئاشکرا دەکات”
عەزیز عەلى، بەڕێوەبەرى گشتى خانەنشینى پێشمەرگەى سەر بە وەزارەتى دارایى و ئابوورى بە SNN-ی راگەیاند، تەمویلى مووچەى خانەنشینانى پێشمەرگە تەنیا بۆ مووچەى مانگى ئایار کراوە و یەک مووچەیان وەرگرتووە و تەمویلى مووچەى مانگى حوزەیران نەکراوە، بۆیە وەریان نەگرتووە.
بەڕێوەبەرى گشتى خانەنشینى پێشمەرگەى سەر بە وەزارەتى دارایى و ئابوورى دەشڵێت: لەکاتی وردبینی لە لیستی مووچەدا، شاندی دیوانی چاودێری دارایی عێراق پێیان وتون، دەبێت مووچەی خانەنشینی ئەو هێزانە بچێتە سەر وەزارەتی دارایی و ئابوری نابێت لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە بمێنێتەوە”.
راشیگەیاند: ئەگەر مووچەی ئەو خانەنشینانە بچێتە سەر وەزارەتی دارایی، کێشەکانیان بە تەواوی چارەسەر دەبێت و مانگانە لەگەڵ خانەنشینانی شارستانی و مەدەنی مووچە وەردەگرن”
سەبارەت بەوەی کە ئایا کەی مووچەکانیان دەگوازرێتەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی وتیشی:
تاوەکو ئێستا بڕیارێکی وامان بۆ نەهاتووە بۆ جێبەجێکردنی، بۆیە چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین”
هەروەها شۆخان عومەر، بەڕێوەبەرى بانکى مەڵکەندى لە سلێمانى راگەیاند، مووچەى خانەنشینانى یەکەکانى 70 لاى ئەوانە، مووچەى مانگى ئایار دابەشکراوە، بۆ مووچەى مانگى حوزەیرانیش، وەزارەتى پێشمەرگە بە فەرمى پێیان راگەیاندوون، لەگەڵ مووچەى مانگى تەمووز، مووچەى مانگى حوزەیران وەردەگرن.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









