رێكاری یاسایی دژبە كارە نایاساییەكانی پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك دەگیرێتەبەر

قهڵاى كهركوك له ناوهندى پارێزگاى كهركوك | فۆتۆ: عیماد جهبارى SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
ئهندامێكى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق نووسراوێكى ئاراستهى سەرۆكی دەستەی هەماهەنگی پارێزگاكان كردووە به مهبهستى گرتنهبهرى رێكارى یاسایی لهدژى راكان جبورى.
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی لهو بارهیهوه بە SNNی راگەیاند، “دوای ئەوەی ڕاكان جبوری، پارێزگاری بە وەكالەتی كەركوك سوێندی یاسایی خوارد وەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا، لەڕووی یاساییەوە ناتوانێت لە پۆستی پارێزگار بەردەوامی بەكارەكانی بدات، چونكە ناكرێت كەسێك لە پێگەیەك كاربكات كە چاودێری كارەكانی حكومەت دەكات و هەمان ئەو كەسەش بۆخۆی لە حكومەت بێت و بەرپرسی یەكەم بێت”.
وتیشى: “نووسراوێكمان ئاراستەی سەرۆكی دەستەی هەماهەنگی پارێزگاكان كردووە بۆ ئەوەی رێكاری یاسایی دژ بە پارێزگاری بەوەكالەی كەركوك بگرنەبەر”.
لهبارهى وردهكارى نووسراوهكهیهوه، دیلان غهفور ئهوهشى خستهڕوو، “لە نووسراوەكەدا ئاماژەم بەوەكردووە بە پشتبەستن بە رۆڵی چاودێری پەرلەمان و بە گوێرەی ماددەی 61 برگەی 2 ڕاكان جبوری وەك ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا دەستبەكار بووە، بەڵام وەك پارێزگارى به وهكالهت دانراو واژوو لەسەر نووسراوەكان دەكات، ئەوەش گرفتێكی یاساییە”.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، “لە نووسراوهكهدا كە ئاراستەی سەرۆكی دەستەی هاوئاهەنگی پارێزگاكانم كردووە داوامكردووە كە لیژنەیەكی یاسایی پەیوەندیدار پێكبهێنرێت و ئەوانەی كەمتەرخەمن لەو پرسەدا رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە”.
دهقى نووسراوهكه

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









