بەڕێوەبەی کەشناسی سلێمانی دەڵێت لەم کاتانەدا خۆتان لە تیشکی خۆر بپارێزن

0
517

SNN

تیشکی سەروو وەنەوشەیی یەکیکە لە شەپۆلە کارۆموگناتیسیەکانی تیشکی خۆر کە لە (13%) تیشکی خۆر پێکدەهێنێت.

ئاسۆ كەمال تەیب بەڕێوەبەری كەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی دەڵێت: درێژی شەپۆلەکەی (کورت ترە لە تیشکی ڕووناکی بینراو و لەرەلەری زیاترە)، بەڵام درێژترە لەتیشکی ئیکس و بەو ناوەوە ناونراوە (سەروو وەنەوشەیی) لەبەر ئەوەی درێژی شەپۆلی ڕەنگی وەنەوشەیی کورتترە لە درێژە شەپۆلی ڕەنگەکانی تری تیشکی بینراو.

درێژی شەپۆلی تیشکی وەنەوشەیی لە ( 10 – 400) نانۆمەترەوە دەستپێدەکات هەر بۆیە تیشکێکی نەبینراوە و وزەکەی لە ( 3- 124) ئەلیکترون ڤۆڵتەوە دەست پێدەکات. تیشکێکی ئایۆنیزە واتە لەشێوەی ئایۆندایە بۆیە لەوانەیە ببێتە هۆی کارلێکی کیمیایی.

ئەم تیشکە چەند جۆرێکی هەیە وەک، ( UVa) و (UVb) و(UVc) و ( UV index ) کە هەریەکەیان کاریگەرییەکی هەیە و نیشاندەری تیشکی سەروو وەنەوشەییە ‎کە لە سفرەوە بۆ سەرەوە دەستپێدەکات. چەند ئەم نیشاندەرە بەرزبێت واتە تیشکی سەروو وەنەوشەیی کاریگەری بەرزەو مەترسی هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ، بە تایبەت لە کاتەکانی ستوون بوونی خۆر لە نیوەڕواندا هەربۆیە ئەگەر بکرێت لەوکاتانەدا کەمتر خۆ بدرێتە بەر خۆر.

‎تیشکی خۆر سەرچاوەی ئەم تیشکە کارۆموگناتیسیانەیە و بە هەموو لایەکدا بڵاو دەبێتەوە و بەشێکی دەگاتە سەر زەوی و مرۆڤ دووچاری بەرکەوتنی ئەم تیشکە دەبێتەوە بەهۆی کاریگەری چەند هۆکارێکەوە وەک:

‎ـ بەرزی خۆر: چەند خۆر بەرز بێت لە ئاسماندا ئەوەندە ئاستی تیشکی سەروو وەنەوشەیی بەرزە هەروەک لە هاویندا.

‎ـ ئاستی کاریگەری تیشکی سەروو وەنەوشەیی دەگۆڕێت بە پێی کاتەکانی ڕۆژ (نیوەڕوان بەرزترین ئاستە) و لە وەرزەکانیش لە هاویندا بەرزترین ئاستە.

‎ـ هێڵەکانی پانی : چەند نزیک ببینەوە لە هێڵی کەمەرەیی ئاستی تیشکی سەروو وەنەوشەیی زیاد دەکات و بە پێچەوانەوە بۆ هێڵەکانی پانی سەرەوە.

‎ـ کاریگەری هەورەکان : کاریگەری تیشکی سەروو وەنەوشەیی لەبەرزترین ئاستدایە کاتێک ئاسمان ساف و ساماڵ بێت، بەڵام ئەمەش بە مانای ئەوە نایەت کە هەور هەبوو کاریگەری تیشکی سەروو وەنەوشەیی نابێت.

‎ـ ئۆزۆن کە لە چینی ستراتوسفیردایە کە بەشێکی زۆر لە تیشکی سەروو وەنەوشەیی دەمژێت و کەریگەری لەسەر زەوی کەم دەکاتەوە و کەمبوونەوە و نزمبوونەوەی ئاستی ئۆزۆن بە واتای گەیشتنی بڕێکی زۆرتر لە تیشکی سەروو وەنەوشەیی دێت بۆ سەر زەوی.

‎ـ کاریگەری و دەرەنجامەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوای زەویش هۆکارن بۆ زیادبوونی تیشکی سەروو وەنەوشەیی .لەگەڵ ئەوەی تیشکی سەروو وەنەوشەیی زیانی تەندروستی بۆ مرۆڤ بۆ خانەکانی پێست و چاو هەیە، سوودیشی هەیە لە وانەکە هاندەرێکە بۆ دروستکردنی ڤیتامین دی و چارەسەرکردنی زۆرێک لە نەخۆشییەکان وپرۆسەی پاکژکردنەوەی جەستە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this