ئیدارەی خۆجێی پارێزگای كەركوك لە چاوەڕوانی ڕێككەوتنی لایەنە سیاسییەكاندایە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ئاماژە بەوەدەكات، یەكێتی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركووك بە مافی خۆی دەزانێت، ئەوەش لەبەر ئەوەی لە هەڵبژاردندا دەنگی زۆرینەی خەڵكی شارەكەی بەدەستهێناوە و خاوەنی زۆرترین كورسییە، دەشڵێت دوای بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و شەرعیەتدان بە ئەنجوومەنەكە، ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی لایەنە سیاسییەكاندایە تا بە زووترین كات بگەنە رێككەوتن.
پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دوای بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و شەرعیەتدان بە ئەنجوومەنەكە، ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی لایەنە سیاسییەكاندایە تا بە زووترین كات بگەنە رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی و هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا و جێگرەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای بەڕێوەچوونی یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، ماوەی 30 رۆژیش بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری كەركووك و پۆستە ئیدارییەكان دیاریكراوە، بۆ ئەومەبەستەش گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان بەردەوامی هەیە بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە رٍێككەوتنی كۆتایی لەسەر پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی و دیاریكردنی پارێزگارێكی نوێ بۆ كەركوك.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، یەكێتی وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری كەركووك بە مافی خۆی دەزانێت، ئەوەش لەبەر ئەوەی لە هەڵبژاردندا دەنگی زۆرینەی خەڵكی پارێزگای كەركووكی بەدەستهێناوە و خاوەنی زۆرترین كورسیی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكە.
وتەكانی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە كاتێكدایە كە هەر دوێنێ لایەنە سیاسییە كوردییەكانی كەركوك لە بارەگای كۆمەڵی دادگەری لە كەركوك كۆبوونەوە و هەموویان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی دەبێت پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دابندرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









