لەماوەی حەوت مانگدا 28 هەزار فەرمانبەر لە لیستی مووچە زیادیكردووە

مووچە و وەزارەتی دارایی
SNN-عەلی حەمە سەعید
مانگانە لەگەڵ ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغدا بەمەبەستی خەرجكردنی پارەكانیان، جیاوازی گەورە لە ژمارەی میلاكی وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم ڕوودەدات، ئەوەش وەزارەتی دارایی عێراق نیگەران كردووە و داوای ڕاگرتنی ئەو زیاد بوونە نائاساییەی فەرمانبەران دەكات، هاوكات لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا 28 هەزار فەرمانبەر لە لیستی مووچە زیادیان كردووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN مانگانە دوای ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەزارەتی دارایی عێراق تیبینی ئەوەدەكەن كە ژمارەی میلاكی وەزارەتەكان بەڕێژەی جیاواز زیاد دەكات، بە بێ ئەوەی لەلایەین وەزارەتی دارایی هەرێم ڕوونكردنەوە بە وەزارەتی دارایی عێراق بدرێت لەبارەی هۆكاری ئەو زیاد بوونەی میلاكی وەزارەتەكان، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە مانگانە بەدەیان فەرمانبەر لەوەزارەتەكان خانەنشین دەبن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەوەی زیاتر وەزارەتی دارایی عێراقی نیگەران كردووە زیاد بوونی زیاد لە 22 هەزار میلاكی وەزارەتی پێشمەرگەیە لەماوەی حەوت مانگی ڕابردوودا، هاوكات بوونی زیاد لە دوو هەزار پۆلیسە كە ناویان لەهەردوو وەزارەتی كارەبا و ناوخۆ دووبارە بووەتەوە لەولایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە مووچەكانیان بۆ هەردوو وەزارەتەكە نێردراوە، هاوكات لەم مانگەشدا نزیكەی چوار هەزار مامۆستای گریبەست بە نهێنی كراون بەهەمیشەیی و خراونەتە ناو لیستی مووچەی وەزارەتی پەروەردە، بەوجۆرەش زیاد لە 28 هەزار میلاك زیادیكردووە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە وەزارەتی دارایی عێراق چەند جارێك وەزارەتی دارایی هەرێمیان لەو بابەتە ئاگادار كردووەتەوە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم وەڵامێكی باوەڕێپیكراویان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق پێنەبووە، بۆیە كار گەیشتووەتە ئەوەی مووچە هێزە ئەمنییەكان ڕابگیرێت و هاوكات تا ئێستاش مووچەی وەزارەتی كارەبا و سەرۆكایەتی هەرێم ڕەوانە نەكراوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









