کێشەی مووچەی مانگی (5,6)ی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 چارەسەرکرا

SNN-
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کێشەی مووچەی مانگی (5,6)ی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 چارەسەرکرا
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردووەتەوە کە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی کرد لە ژمارەیەک لە نوێنەرانی خانەنشینی هێزەکانی یەکەی 70) کە لەچەند ناوچەیەکی جیاوازی پارێزگای سلێمانیەوە هاتبوون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە، گفتوگۆ لەسەر کێشەی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی (70) کرا کە ژمارەیان زیاتر لە ( 9 ) هەزار کەسەو مووچەی مانگانەیان نزیکەی ( ٤ ) ملیار دینارە و تا ئێستا نەخراونەتە سەر بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابوری.
وەزیری دارایی ڕونیکردەوە بە پێی یاسای چاکسازی و ڕاپۆرتی تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی نابێت هیچ خانەنشینێک لەدەرەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی مووچە وەربگرێت، بەڵام ئەو خانەنشینانەی هێزەکانی یەکەی ( 70 ) تا ئێستا هیچ داتاو زانیاری و دۆسیەیەکیان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری و بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابوری نییە و لە وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوررستانیش هیچ تەرخانکراوێکی داراییان بۆ نەکراوە.
وتیشی: وەزارەتی دارایی بەرپرسیار نییە لە دواکەوتن و نەدانی مووچەکانیان بەڵکو پێویستە فەرماندەی هێزەکانی یەکەی ( 70 ) کاربکات بۆ ئەوەی بەزوترین کات دۆسیەکانیان بگوازرێتەوە سەر بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشین لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هاوشێوەی مانگەکانی تر وەزیری دارایی فەرمانی کرد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایارو حوزەیرانی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی ( 70 ) بەشێوەی سلفە تا کێشەکەیان بە یەکجاری چارەسەر دەکرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









