په‌رله‌مانى عێراق تاوتوێى له‌شكركێشیه‌كانى توركیا بۆسه‌ر هه‌رێم ده‌كات

خولى پێنجه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق
SNN
له دانیشتنى داهاتوویدا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تاوتوێى له‌شكركێشیه‌كانى توركيا بۆسه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان و سزادانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ده‌كات.
فاتن قەرەغۆلی، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23ى ته‌مموز، بە رۆژنامەی سەباحی نیمچه فه‌رمى حكومه‌تى عێراقى راگەیاندووە، “لەماوەی پێشوودا سەردانی فڕۆکەخانەی سلێمانیمان کرد و لەبارەی گەمارۆی سەر ئەو فڕۆکەخانەیە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووینه‌وه”.
به وته‌ى فاتن قەرەغۆلی، “ئه‌و سزایه‌ى توركیا خستوویه‌تیه فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى گه‌مارۆیی سیاسیه” و ده‌شڵێت: “محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوایکردووە بەشێوازی دیپلۆماسی پرسەکە چارەسەربکرێت”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، محەمەد شممەری، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به‌هه‌مان رۆژنامه‌ى راگه‌یاندووه، “لە دانیشتنەکانی ئایندەدا ئەنجوومەنی نوێنەران گفتوگۆی جددی لەبارەی لەشکرکێشی تورکیاوە دەکات بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای دهۆک”.
به وته‌ى ئەندامه‌كه‌ى لیژنەی ئاسایش و بەرگریی، “ئه‌م بابه‌ته ته‌نیا بە دانیشتنێکەوە ناوەستن، بەڵکو لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەم وەرزەی یاساداناندا هەڵوێستێکی روون لەمبارەوە وەردەگرێت”.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









