له SNNه‌وه واده‌ى دووباره ناردنى لیستى مووچه‌ى مانگى 7 بۆ به‌غدا بزانه

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق
SNN – عەلی حەمە سەعید
وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌رقاڵى چاككردنى ئه‌و تێبینیانه‌یه كه وه‌زاره‌تى دارایی عێراق له‌سه‌ر لیستى مووچه هه‌یبووه و ئه‌گه‌رى هه‌یه تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه دووباره لیسته‌كه ره‌وانه‌ى به‌غدا بكرێته‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به
SNN دراون، “هێشتا وەزارەتی دارایی عێراق بە فەرمی ئەو لیستەی وەرنەگرتووە كە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بۆ مووچەی مانگی ته‌مموز ئاراستەی كرابوو، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی ژمارەی میلاكی فەرمانبەرانی هەرێم لەو لیستەدا، بەبێ ئەوەی دارایی هەرێم روونكردنەوە بدات بە دارایی عێراق لەبارەی ئەو زیاد بوونەوە”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیوه، “دواى ئه‌وه‌ى لیسته‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی عێراقه‌وه ره‌تكرایه‌وه، وەزارەتی دارایی هەرێم ده‌ستیكردووه به چاككردنی ئەو تێبینیانەن كە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خراونەتەڕوو، بە تایبەت لەبارەی زیادبوونی میلاكی وەزارەتەكان بە تایبەت هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و پەروەردە”.
به وته‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، “هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن بتوانرێت تاكۆتایی ئەم هەفتەیە ئەو گرفتانەی كە لە لیستی مووچەی مانگی ته‌مموزدا هەن چارەسەر بكرێن، پاشان دیوانی چاودێری دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی بۆ لیستەكە بكه‌ن، تاوه‌كو بتوانرێت بڕیارى خه‌رجكردنى پاره بدرێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021








