بەهۆی گەشتی وەزیرەکان بۆ دەرەوەی وڵات کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ناکرێت

ئەرشیف.. کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هەفتانە لەڕۆژانی چوار شەممە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات، بەڵام ئەوە بۆ دوو هەفتەیە لەسەر یەك كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەناچێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەشێكی زۆری وەزیرەكانی حكومەتی هەرێم لە دەرەوەی وڵاتن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە سەرچاوەیەكی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوە ناچێت، ئەوەش بۆ دووەم هەفتەیە لەسەر یەك كە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبوونەوە ئەنجام نادات.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەفتەی ڕابردوو بەهۆی گەشتی ژمارەیەك لە وەزیرە جیاوازەكانی حكومەتی هەرێم بۆ وڵاتانی ئەوروپی و عەرەبی بە باشزاندرا كە كە كۆبوونەوە نەكرێت، بۆ ئەم هەفتەیەش بەهەمان شێوە ژمارەیەكی دیكەی وەزیری حكومەتی هەرێم بەمەبەستی كاری حكومەت لەدەرەوەی وڵاتن، بۆیە ئەمڕۆش كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەناچێت.
هەفتانە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە ڕۆژانی چوارشەممە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات، پێش كۆبوونەوەكەش بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڵاودەكرێتەوە، بەڵام دوو هەفتەیە هیچ بەرنامەیەكی كاری دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران بڵاونەكراوەتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









