تا ئیستا هیچ وادەیەك بۆ ناردنی مووچەی وەزارەتی كارەبا دیاری نەكراوە و سبەینیش ئەگەری بایكۆتە

SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە ناوبەناو باس لە ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم دەكرێت، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی هیچ وادەیەك بۆ ناردنی مووچەی ئەو وەزارەتە دیاری نەكراوە، بەوهۆیەشەوە ئەگەری زۆرە سبەینێ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەباری سلێمانی و چەند شوێنێكی دیكە بایكۆتی دەوام بكەن.
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: هەفتەی ڕابردوو بەدواداچوونمان كرد بۆ وادەی ناردنی پارەی مووچەی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، وابڕیاربوو كە لە ڕۆژانی دووشەممە تا سێشەممە ئەم هەفتەیە پارە ڕەوانە بكرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەك نەنێردراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا بەدیاری كراوی نازانین كەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا دەنێردرێت، بەڵام ئەوە دەزانین كە گرفتەكەیان چارەسەركراوە كە بەهۆی بوونی ناوی دووهەزار پۆلیسی دووبارە لە لیستی مووچەی وەزارەتی كارەباو ناوخۆ بووە هۆی ئەوەی كە مووچەی وەزارەتی كارەبا ڕابگیرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN بەهۆی دواكەوتنی مووچە و هاوكات دیارینەكردنی هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەكانیان، وابڕیارە كە سبەینێ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و چەند ناوچیەكی دیكە فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا بایكۆتی دەوام بكەن تا ئەوكاتەی مووچەكانیان دابەشدەكرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









