قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا کۆبووەوە

كۆبوونهوهى قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا | فۆتۆ: ئهژى عومهر
SNN
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە وەفدێکی سەربازی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی برادلی کووپەر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم).
لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پرسی تیرۆر و چۆنییەتی بەهێزترکردنی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی کوردستان تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی چوارشەمە 24ى تهمموز، لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و مارک سترۆ کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، قوباد تاڵەبانی سوپاسی هێزەکانی ئەمریکای کرد کە بەردەوامن لە کارکردن لەگەڵ هێزەکانی دژە تیرۆر و هێزە ئەمنییەکانی تری کوردستان و لەم دوایانەدا پێکەوە ئۆپەراسیۆنی زۆر سەرکەوتوویان لە دژی تیرۆریستان ئەنجام داوە.
لە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەدا لەسەر پرسی تیرۆر لە عێراق و ناوچەکە گفتوگۆکرا. هەردوولا هاوڕابوون تیرۆر هێشتا هەڕەشەیەکی جدییە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکە. لەم چوارچێوەیەدا جێگری سەرۆکوەزیران جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی کارکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، تا لەلایەکەوە بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هەموو هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتایی بە هەڕەشەی تیرۆر بهێنرێت و لەلایەکی دیکەشەوە یارمەتیدەری حکومەتی عێراق بن لە پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پرۆسەی چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە کرا. قوباد تاڵەبانی پشتگیری خۆی بۆ بەردەوامبوونی هەنگاوەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە و هیوای خواست بە هاوکاری هاوپەیمانان هەنگاوەکانی چاکسازی بە شێوەیەکی خێراتر جێبەجێ بکرێن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









