بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە نیگەرانن لە بڕیارێكی مەسرو بارزانی بە بڕینی مینحەكانیان

بەرکەوتوانی چەکی کیمیای
SNN-عەلی حەمە سەعید
ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بە ناوی ئەنجامدانی چاكسازی بە بڕیارێك ئەو مینحە داراییەی، كە بڕەكەی 400هەزار دیناربوو بۆ بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە بڕدرابوویەوە پێیان نادرێت، بەوتی بریندارانی چەكی كیمیایی ئەو پارەیەی وەریاندەگرت هەمووی بۆ كڕینی دەرمان و چارەسەری پزیشكی بەكاریاندەهێنا بەڵام حكومەت ئەوەی پێڕەوا نەبینین.
لەیلا محەمەد، یەكێك لە بریندارانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا هیچ یاسایەك نییە بۆ پاراستنی ماف و ئیمتیازاتەكانی بریندارانی چەكی كیمیایی ئەمەش وایكردووە كە بەردەوام لە دۆخێكی خراپدابین، لەو چوارچێوەیەشدا بەناوی چاكسازییەوە ئەو بەركەوتوانەی مووچەی دیكەیان ھەیە مینحەكانیان ڕاگیراوە، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئەم بەركەوتوانە ئەو مینحەیەی وەرمان دەگرت بۆ كڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بەكارماندەهێنا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بریندارانەی كە مینحەمان هەبوو ژمارەمان 339 برینداری چەكی كیمیاییە و پێشر مانگانە بڕی 400 هەزار دینارمان وەك مینحە وەردەگرت، بەڵام ئەوە بۆ ماوەی ساڵێك زیاترە بە بڕیارێكی حكومەتی هەرێم پێدانی ئەو مینحەیە بە بریندارانی چەكی كیمیایی ڕاگیراوە چەندین جاریش لایەنە پەیوەندیدارەكان بەڵێنیان پێداویسن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە بەڵام تەنها قسەبووە.
ئەو بریندارەی چەكی كیمیایی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، پێدانی ئەو مینحەیەی ماوەی ساڵێكە ڕاگیراوە لەكاتێكدا بریندارانی چەكی كیمیایی بەردەوام پێویستییان بەچارەسەر هەیە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی دەیان برینداری دیكە پیویستییان بە چارەسەری بە پەلە هەیە پێویستە رەوانەی دەرەوەی هەرێم بكرێن بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی گلێنەی چاو.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









