له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه 49 كه‌س له هه‌رێمى كوردستان خنكاون

ساته‌وه‌ختى خنكانى هاووڵاتیيه‌ك | فۆتۆ: ALIEM
SNN
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا 49 كه‌س له هه‌رێمى كوردستان به هۆى رووداوى خنكان له‌نێو ئاو گیانیان له‌ده‌ستداوه و زۆرترین حاڵه‌تیش له هه‌ولێر و سلێمانى بووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى ته‌مموز، رۆژى جیهانى خۆپاراستنە لە خنکان، له‌و باره‌یه‌وه، سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شارستانى هه‌رێم رایگه‌یاند، “له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 49 هاووڵاتى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى رووداوه‌كانى خنكان گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
له‌باره‌ى دابه‌شكارى حاڵه‌ته‌كان به‌پێى پارێزگاكان، سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش وتیشى: “نۆ رووداو له هه‌ولێر و نۆ رووداو له سلێمانى روویانداوه، شه‌ش رووداو له دهۆك روویانداوه، رووداوه‌كانى تریش دابه‌شبوون به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌ڕین و سۆران”.
له‌باره‌ى ته‌مه‌نى قوربانیه‌كانه‌وه وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شارستانى هه‌رێم ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “زۆرینه‌ى قوربانیه‌كان گه‌نجن، به‌شێوه‌یه‌ك رووداوه‌كان له‌نێو گه‌نجاندا نۆ هێنده‌ى كه‌سانى به‌ته‌مه‌نه”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
13كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









