باشتروایە دژەتیرۆی پارتی، ناوی خۆیان بنێن، “دژە ئازادیخوازانی كوردستان”

0
368

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، دوا بەیانامەی دژە ئازادی خوازان كە ناویان لە خۆیان ناوە (دژە تیرۆری كوردستان/پارتی) ئەوەندە بێشەرە كە هەموو خاوەن ویژدانێك تووشی شۆك دەكات، بەتایبەت كە هەموان دەزانن ئەم دەمەزراوەیە، جگە لە شۆ و ڤیدۆی تیكتۆك و ریكلام هیچ پێویستیەك نەبووە بۆ دروست بوونی، جگە لە ئیش دۆزینەوە بۆ وەیسی بارزانی و داتاشینی پلەو پۆست بۆی.

سەرۆكۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هێزەی كە ناوی خۆیان ناوە بە (دژە تیرۆكی كوردستان/پارتی) لەڕاستیدا دەبوو ناویان “دژە ئازادیخوازانی كوردستان” بێت نەك دژە تیرۆر، چوونكە بوونەتە كەوا سوری بەر لەشكری بێگانە، لە كاتیكدا هێشتا گڕی درۆنی دوژمن لە گوندەكان و قاچی منداڵی كورد لە كونە ماسی خوێنی لی ئەتكێ، (دژە تیرۆری كوردستان) بە دامەزراوەی جی پی ئێس، هەموو چالاكیەكانی دەوڵەتانی داگیركەر دەكەن بە راگەیەندراو و وەكو چالاكی خۆیان بڵاویان دەكەنەوە، شانازیی پێوە دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم دژە تیرۆرە كە ناوی دژە تیرۆر و كوردستانیشی خەسار كردووە، خۆی لە باسی شەهید كردنی سەردەشت عوسمان و شەهیدانی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە و ویداد حسێن بێبەری دەكات، رفاندن و بێسەر وشوێن كردنی مامۆستایانی ئایینی و شەهیدكردنیان لە ژێر دەسەڵاتی حزبەكەیدا باس ناكات، كوشتن لە سەرەرای جیاواز لە دەڤەرە پڕ لە خوێناوەكەی خۆیان بە سیناریۆی هەرزەكارانە دەشارێتەوە، كوشتنی گەنجی هەژار و بێتاوان لەسەر لەسەر شوێنی وەستانی ئۆتۆمبیل وفوول لایت لەلایەن كوڕی بەرپرسانی ئەمنی و ناوی كوڕی ئەندامی مەكتەب سیاسی و برای بەرپرسی نووسینگەی بارزانی دەجوێتەوە كە دەستیان بە خوێنی كوڕانی بێ كەسی هەولێر سور كردووە بەبێ ئەوەی بدرێنە دەست دادگا و یاسا.

ئەو ئەندامەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بە درێژایی ئەم هەموو كوشت و بڕینە ئەم دەزگا دژە كوردستانییە نقەی لێوە نەهات، دژە تیرۆری حێزبیك كە نەوەی رەسەنی شیخ ئەحمەدی بارزانی و وارسی شەرعیی دەسەڵاتی بارزانییەكانی لە زێدی خۆی دەربەدەر كرد و بە زەبری درۆن و هێز، زەوی و زارەكەی داگیركرد و شۆفێر و پاسەوانە تایبەتەكەی زیندانی كرد و بە پێچەوانەی دەستووری عێراقەوە رێگەی هاتوچۆكردنی ماڵی خۆی لێ گرت، لە كۆتا كاری بەڵتەجیدا هەڵسوڕاویكی گۆڕانی لەسەر چاككردنەوەی تاسەیەك خەڵتانی خوێن كرد، بە كام پێوەر بەیاننامە لەسەر سلێمانی و هێزە تێكۆشەرەكانی دەردەكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this