حكومەتی عێراقی بڕی 69 ملیار دیناری بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن تەرخانكردووە

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، بۆ بەڕێوەبەردنی پرۆسەی هەڵەبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە بڕی 69 ملیار دینار تەرخانكراوە، ئەگەریش پێویست بكات گۆڕانكاری بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا دێت، جەختیش دەكاتەوە كە نزیكەی سێ ملیۆن هاووڵاتی مافی دەنگدانیان هەیە.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ڕێكارەكانی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامی هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا كۆمیسیۆن چوار جۆر وەرەقە نموونەیەی كە ئەنجومەنی كۆمیسیاران پەسەندیكردووە بۆ پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و هەر پارێزگایەك وەرەقەی تایبەت بە خۆی هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان، دوو ملیۆن و 899 ھەزار و 578 كەس مافی دەنگدانیان ھەیە، بەهۆی سڕینەوەی ناوی مردووان و دووبارەكان ژمارەكە كەمیكردووە، هەروەها بۆ هەڵبژاردنەكە حەوت ھەزار و 67 بنكەی دەنگدان و ھەزار و 431 ناوەندی دەنگدان لە پارێزگاكانی ھەرێم دادەندرێن.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بڕی 69 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە تەرخانكراوە و ئەگەر پێویستیش بكات گۆڕانكاری بەسەر بودجەی تەرخانكراودا دێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








