وردەكاری وردبینیكردنی ناوی كاندیدانی لایەنە سیاسییەكان بۆ پەرلەمانی كوردستان

پەرلەمانی کوردستان
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، ناوی تەواوی كاندیدانی بەشدار بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان رەوانەی هەریەكە لە دەستەی دەستپاكی و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كراون، جەختیش دەكاتەوە كە هەر كاندیدێك سزای بەسەردا سەپێنرابێت مافی بەشداریكردنی لەم هەڵبژاردنەدا نییە، بەڵام ئەگەر دۆسیەی لەسەربێت و تەنها تاوانبار بێت، تا ئەوكاتەی دادگا تاوانباری دەسەلمێنێت، مافی بەشداریكردنی دەبێت.
ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان بەSNN-ی ڕاگەیاند: هەرچەندە بڕیاربوو زووتر ناوی سەرجەم كاندیدانی بەشدار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانمان بەدەستبگات، بەڵام دواكەوتنەكە پەیوەندی بە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە هەبوو لە ئێستادا ناوی تەواوی كاندیدانی بەشدار بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان رەوانەی هەریەكە لە دەستەی دەستپاكی و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كراون بەمەبەستی وردبینكردنیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتریش وردبینیان لە ناوی بەشێكی زۆری كاندیدەكاندا كردوە و ئێستا تەنها ژمارەیەكی كەم كاندید و حیزب بۆ پرۆسەكە زیادبووە تەنها وردبینی بۆ ئەو ناوانە دەكەین كە لەم دواییەدا لە كۆمیسیۆن خۆیان تۆماركردووە، بۆیە پێناچێت پرۆسەی وردبینی ناوی كاندیدەكان كاتی زۆری بوێت و ناوەكانیش لە كۆمیسیۆنەوە بەشێوەی ئەلیكترۆنی و دەستیش پێماندەگات.
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ناردنی ناوەكانیان بۆ دەستەی دەستپاكی تایبەتە بە وردبینی و زانینی تێوەگلانیان لە دۆسیەی گەندەڵی و دەستبردن بۆ ماڵی گشتی، هاوكات بەمەبەستی وردبینی لە بونی دۆسیەی تاوان ناوی كاندیدەكان رادەستی وەزارەتی ناوخۆ دەكرێت و هەر كاندیدێك سزای بەسەردا سەپێنرابێت مافی بەشداریكردنی لەم هەڵبژاردنەدا نییە، بەڵام ئەگەر دۆسیەی لەسەربێت و تەنها تاوانبار بێت، تا ئەوكاتەی دادگا تاوانباری دەسەلمێنێت، مافی بەشداریكردنی دەبێت.
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
5 خولهك لهمهوپێشحکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
5 خولهك لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
5 خولهك لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









